گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا هەڕەشەی “خراپترین سیناریۆ” لە ئەمریکا دەکەن

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریدەدات لەوەی ئاگرگرتنی دارستانەکان، بارانی لێزمەی هۆکاری لافاو بەبەردەوامی ڕۆژئاوای ئەمریکا دەکاتە ئامانج، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

بەپێی توێژینەوەکە ئەگەرەکانی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە و لافاو بەڕێژەی هەشت هێندە لە باکووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن، هەروەها لە کالیفۆرنیا و کۆلۆرادۆ تا ساڵی 2100 بەڕێژەی 50% زیاتر دەبن، ئەوەش لە خراپترین ئەو سیناریۆیانەیە کە بەهۆی دەردانی گازە ژەهراوییەکانەوە ڕوودەدەن.

توێژینەوەکە هۆشداریدەدات، لەگەڵ توندبوونی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا کە مرۆڤ هۆکارەکەیەتی،90%ی ئاگرکەوتنەوە گەورەکان لەو ناوچەیە دەبن و لانیکەم سێ شەپۆلی بارانی نا ئاسایی توند کە هۆکاری لافاوی وێرانکەرن لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا لەو ناوچەیە ڕوودەدەن.

سەرپەرشتیارێکی توێژینەوەکە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژئاوای ئەمریکا وشکبوونەوە بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەمەش ماوەی وەرزی گڕگرتنی دارستانەکان درێژدەکاتەوە، هەروەها شەپۆلەکانی بارانبارینی توندی هۆکاری لافاو زیاتردەبن.

سامانسا ستیڤنسن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و زانای ژینگە لە زانکۆی سانتا باربرا دەڵێت، یەک کارەسات خراپە، بەڵام دوو کارەساتی گەورە لە ژینگەدا دەتوانێت خراپترین بێت”.

ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، سوتانی دارستانەکان دەرەنجامی زۆر خراپیان دەبێت، کاریگەریی لەسەر بەرهەمە ڕووەکییەکان دەکەن، تایبەتمەندییەکانیان دەگۆڕن، هەروەها ڕێژەی شێ گۆڕانکاری بەسەردا دێت، سەرەڕای گۆڕانکاری و دروستبوونی لافاوی وێرانکەر.

ئەو سەرپەرشتیارەی توێژیەنەوەکە پێشبینی خراپترین  سیناریۆ لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە و لافاو دەکات کە هۆکارەکەی قەتیسبوونی پلەکانی گەرما و دەردانی گازە ژەهراوییەکانە.

بابەتی پێشتر

دەستنووسی ڕۆمانێکی بڵاونەکراوەی سێلین دەدۆزرێتەوە

بابەتی دواتر

تەرمی یەكێك لە گەنجە بێسەروشوێنەكانی ماوەت دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“لوتكەی نەتەوەیەكگرتووەكان دوایین و باشترین هیوایە بۆ ڕوبەروبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا”

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاووهەوا دەڵێت، كۆبوونەوەی لوتكەی ئەمساڵی نەتەوەیەكگرتووەكان دواهەمین و باشترین هیوایە لەبەردەم جیهاندا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی…
Total
0
Share