هۆشداری دەدرێت.. وشکبوونەوەی تەواو لە عێراق لە 2025ــەوە دەستپێدەکات

شارەزایەکی سەرچاوە ئاوییەکان هۆشداری لە دۆخی عێراق و ڕوودانی کارەسات دەدات و دەڵێت، هۆشیاری و درکپێکردنیان نییە بۆ ئەو مەترسییەی بەهۆی قەیرانی کەمئاوییەوە ڕوودەدات، لەکاتێکدا دەبێتەهۆی ئاوارەبوون و لەناوچوونی هەمەجۆریی ژیان و پیسبوونی ئاو و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەمەجۆر.

تەحسین موسەوی شارەزای بواری ئاو بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی ڕاگەیاندووە، “دۆسیەی ئاو زۆر مەترسیدارە، پێشبینی دەکەین وشکبوونەوەی تەواو لە ساڵی 2025ــەوە دەستپێبکات، لەگەڵ ئەوەی پرسی ئاو کێشەیەکی جیهانییە و زانایان لە دوو ساڵی ڕابردوودا هۆشدارییان لەبارەیەوە داوە، بەڵام لە بنەڕەتدا لەدوای ساڵی 2003وە کێشەی ئاو بەشێوەیەکی جددی دەستیپێکردووە”.

شارەزاكە ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر ئاستی جیهان هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەن قەبارەی کێشەکە لەڕێگەی حکومەتەکانەوە چارەسەربکەن، لە عێراقیش حکومەت بەرپرسە لە چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەڕێگەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانەوە، بەڵام و نیگەران بوو لەوەی “بەداخەوە حکومەتی عێراق نوێنەرایەتییەکی بێلایەنانەی نییە و چەندین حزب خۆی بە خاوەنی دەزانێت، بەڵام بێدەنگی لێی کارێکی مەترسیدارە”.

ڕاشیگەیاند، “سەرچاوەی ئاوی عێراق هەریەکە لە ئێران و تورکیایە، دەبێت دۆسیەکە بدرێتە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی پشکی ئاوی عێراق، چونکە دۆسیەی ئاو مەترسیدارە، بەڵام بەداخەوە دۆخی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بەکارهێنراوە، زەوتکردنی مافی عێراق پێچەوانەی سەرجەم ڕێککەوتن و بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکانە”.

ئەو شارەزایە ڕەخنەی لەوەش هەیە، کە نابێت دۆسیەی ئاو تەنها لای وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بێت، بەڵکو پەیوەستە بە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، تەندروستی، شارەوانی و ئەمیندارێتیی بەغداد و هەروەها وەزارەتی دەرەوە بۆ جوڵاندنی پرسەكە بەشێوەیەكی دیپلۆماسی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌خته‌ له‌ جیهاندا کەشوهەوایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات لە دوای بەدخۆراکی پیسبوونی هەوا دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌ختەیه‌ جیهاندا. راپۆرتەکە لەلایەن زانایانی دامه‌زراوه‌ی…
Total
0
Share