لە هەولێر هەڵمەتی چاندنی 60 هەزار نەمام دەستپێدەكات

هەڵمەتی چاندنی نەمام لە هەولێر فۆتۆ: Social Media

هەڵمەتی پایزەی دارچاندن لە هەولێر دەستیپێكرد و پارێزگاری شارەكەش دەڵێت، زیاتر لە 60 هەزار دار دەچێنن و لە بەهاری داهاتووش هەڵمەتێكی دیكە ئەنجامدەدەن.

هەڵمەتی پایزەی دارچاندن لە هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم بە بەشداری هەریەك لە هەریەك لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دەستیپێكرد.

لە وتەیەكیشدا فرسەت سۆفی ڕایگەیاند، “دەستمانکرد بەهەڵمەتی پایزەی دارچاندن و بۆ بەهاریش هەڵمەتێکی دیکە ئەنجام دەدەین، بۆ هەڵمەتی ئەمڕۆ لەسەرووی شەست هەزار دار بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پارک و باخچەکان و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەچێنین”.

وتیشی، “لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پارک و باخچەکانیش ئامادەکاری پێویستکراوە بۆ ئەوەی هەر هاوڵاتییەک بەهەر بۆنەیەکی خۆشی خۆیانەوە بێت، یان بەبۆنەی لەدایکبوونی منداڵەکانیان بێت وەکو یادەوەرییەک لەو شوێنانەی دیاریکراوە دارێک بچێنن و ساڵانە لەژێر سێبەری ئەو دارەدا یادی بۆنەکانیان بکەنەوە، بەمشێوەیە هەموومان هاوکاردەبین لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی و دارچاندن لە شارەکەمان”.

بۆ هەڵمەتەكە هەریەك لە (پشت پارکی منارە و گەڕەکی هەولێری نوێ و گەڕەکی ڕۆشنبیری) دیاریكراوە.

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی وت، هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی و چاندنی دار بكەن بە کەلتور و بەشێک لە ژیان، تاوەکو بگەنە هەوایەکی پاک و شارێکی جوان ببینن.

 


 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەیەوێت پاڵپشتیی دارایی لە سندوقی سەوزی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت

عێراق لەڕێگەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی 28ـەمینی رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا، دەیەوێت بگاتە پاڵپشتیی دارایی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share