دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بۆ بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار چاوەڕوانی ئەنجومەنی دادوەری دەكەین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بابەتی ئازادكردنی مەرجدار ڕایگەیاندووە، “جێبەجێكردنی بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار لەئەستۆی دەستەكەیاندا نییە، بەڵكو ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەرییە لە ئێستادا چاوەڕوانی دوا بڕیاری ئەو ئەنجومەنە دەكەین”

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ماوەیەكە تێبینیدەكرێت بابەتی (ئازادكردنی بەمەرج)یان خستووەتە ئەستۆی دەستەی مافی مرۆڤ، ئەم بابەتە بۆتە بابەتی گەرمی میدیاكان و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، بۆیە بە پێویستی دەزانین وەكو لایەنی چاودێر و داكۆكیكەری مافەكانی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەك لەسەر ئەو بابەتە بڵاوبكەینەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، “دەستەی مافی مرۆڤ كاری پێویستی بۆ ئەم بابەتە ئەنجامداوە و بەردەوامدەبێت لەپێناو دەستەبەركردنی مافی سەرجەم هاوڵاتییانی هەرێم و سزادراوان، بەڵام كۆتا بڕیار لە دەسەڵاتی ئێمە نییە و چاوەڕێی وەڵامی فەرمی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم و سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی دەكەین”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ڕاپەرین: بەهۆی كەوتنی یارییەكی منداڵان لە قەڵادزێ 11 منداڵ برینداربوون

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share