کێشەی کەمیی غاز لەسلێمانی بەردەوامە

کەمی غاز لە سلێمانی ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەردەوامە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ئەو بڕە غازەی لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە دەنێردرێت بۆ سلێمانی کەمترە لەبڕی پێویست بۆ پڕکردنەوەی خواستی هاوڵاتییانی شارەکە.

هاوڵاتییەک کە کێشەی دەستنەکەوتنی غازی هەبوو بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەکاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە وەستاوم و بتڵێک غازم بەرنەکەوتووە بیکڕم، ماوەی سێ ڕۆژە دێمە ئێرە و غازم دەستناکەوێت”

هەرچەندە نرخی غاز هەر وەک خۆیەتی و گۆڕانکاری بەسەردانەهاتووە کە 8 هەزار و 500 دینارە، بەڵام گرفتەکە لەکەمیی غاز و نەگەڕانی ئۆتۆمبێلەکانی فرۆشتنی غازە بەمەبەستی دابەشکردنی.

هاوڵاتییەکی دیکە بە تۆڕی نیدیایی ئێستای وت، “لەبەرئەوەی ئێستا ئۆتۆمبێلەکان ناگەڕێن بەگەڕەکەکاندا و غاز وەکو پێشتر نافرۆشن بۆیە ناچارین لەبەیانی زووەوە بێینە ئێرە بۆ گۆڕینی غاز”.

کەمی غاز دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لەلایەن کێڵگەی کۆرمۆرەوە هێندەی ئەو بڕە غازە دەنێردرێت بۆ سلێمانی کە هاوتای وەرزی هاوینە بەڵام خواست لەسەر غاز لە وەرزی زستاندا زیاتر دەبێت بۆیە گرفت دروستبووە.

هەروەها بەشێکی غاز فرۆشەکان ئەو بڕە غازەی پێیاندەدرێت بۆئەوەی دابەشبکرێت بەڵام هەڵیدەگرن تاوەکو بەنرخێکی بەرز بیفرۆشێت.

پێشتر ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەتؤری میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کێشەی غاز کاتییە و لەماوەی چەند ڕۆژێکی داهاتوودا چارەسەردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی: کارکردن لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون راگیراوە

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، رایگەیاند، “کارکردن لە پرۆژەی نیشتەجێبوون راگیراوە”. ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، رایگەیاند، بە…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر گەرووی هورمزیش بکرێتەوە قورسە ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بگاتەوە ئاستی پێشوو

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، زیاتر لە %90ی هەناردەی نەوتی عێراق دابەزیوە، ئەوەشی ئێستا…
Total
0
Share