كۆمسیۆن هۆكاری دەنگە پووچەڵەكان دەخاتەڕوو

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان هۆكاری دەنگی پووچەڵ لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەنێت و ئاماژەو بەوەشدەكات، “رێژەی دەنگە پووچەڵەكان ئاسایین و لەڕێژەی یاسایی دەرنەچووە”.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، لە ئێستادا كۆمسیۆن سەرقاڵی پۆڵێنكردنی سكاڵاكانە و بەپێی وردبینییەكان پێدەچێت زۆربەی سكاڵاكان زەرد و سەوزبن واتا سكاڵای سووری تێدا نییە كە لەلای كۆمسیۆن جێی بایەخە”.

دەشڵێت، “كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، لە رۆژانی داهاتوودا، بەر لە راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی پڕۆسەكە، كاندیدەكان بانگهێشتدەكات بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو داتاو ئامارانە بخاتە بەردەستیان كەسكاڵایان لەسەر بووە، ئەمەش وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئەو لایەنانەی كە گومانیان لەپڕۆسەكە هەیە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

بابەتی دواتر

بەهێزترین پیاوی جیهان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو جەمیلە محەمەد رەشید دایكی رائید سالار محەمەد سەعید ئەفسەر لە هێزەكانی دژەتیرۆر.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو ( جەمیلە محەمەد رەشید )…
Total
0
Share