چێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە.. هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی حكومەت ڕادەگەیەنێت

سبەینێ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆدەبنەوە و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی حكومەت ڕادەگەیەنن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكانن سبەینێ پێنجشەممە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوە و تاوتوێی قۆناغەكانی داهاتووی پرۆسەی سیاسیی عێراق دەكەن.

یەكێك لە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی كەپێی باشنەبووە ناوی بهێنرێت بە میدیاكانی وتووە، “لە كۆبوونەوەكەی سبەینێدا ئەو بڕیارانەی كە پەیوەندییان بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختەوە هەیە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت”.

هەروەها بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستی چێوەی هەماهەنگی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێوە بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەمانگی ئۆكتۆبەری ڕابردووەوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی چەقبەستووی دۆخی سیاسی و خۆپیشاندانەكانەوە تاوەكو ئێستا هیچ ئاسۆیەك بۆ ڕێككەوتنی نێوان چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر دیارنییە.

بابەتی پێشتر

زانكۆی سلێمانی لەبارەی یەكپۆشییەوە: ‏ سبەینێ بڕیاردەدەین

بابەتی دواتر

(500) ملیۆنی بۆ کچان خەرجکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share