نوور بی ئێمی ڤڵۆگەری عێراقی کوژرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ڤڵۆگەری عێراقی نور بی ئێم لەلایەن چەکدارێکەوە  لە ناوچەی ئەلمەنسور کوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستۆتەڕوو، کەسێکی چەکدار کە ماتۆڕسکیلێکی پێبووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڤڵۆگەری عێراقی (نور بی ئێم)ی کوشتووە لە گەڕەکی ئەلداودی ناوچەی ئەلمەنسور.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو چەکدارە سێ گوللەی ناوە بە ڤڵۆگەرەکەوە کە بەر مل و سکی کەوتوون و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

هێزێکی ئەمنی شوێنی ڕووداوەکەی گەمارۆداوە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ گەڕان بەدوای تاوانبارەکەدا، کە بەپێی وتەی سەرچاوە ئەمنییەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

بابەتی پێشتر

ئامادەکردنی خواردن لە پرسەدا قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

فریدریک چیێردینک: هاوکاریکردنی نێوان یەکێتی و هێزەکانی رۆژئاوا مایەی شانازییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share