د. بڕیار رەشید: بە هەمواری یاسای بودجە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە”

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین سبەینێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدرێت و کۆدەنگی فراکسیۆنەکان پەیوەست بەو بابەتە بەدەستهاتووە”.

باسی لەوەشکرد، “گفتوگۆی سەرەکیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لەسەر بڕی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بوو واتە نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلە نەوتەکان کە ئێستا نرخی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دانراوە”.

وتیشی، “بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە و گرفتەکان کۆتاییان بێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێک لەسەر وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بڵاودەکاتەوە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “دەزگای چاودێر لەسەرەتای دامەزراندییەوە بە پاڵپشتیی دارایی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كارەكانی…
Total
0
Share