وادەی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاشكراكرا

پێشبینی دەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێبكات.

دوای ئەوەی دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی پەسەندکرد، هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنەكان دەستپێدەكات.

محەمەد بەلداوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی خۆی نیشاندا بەوەی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگاكان هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

وتیشی، “پرۆسەكە بەپێی چوارچێوە یاساییەكان دەبێت لەڕێی راستاندنی ئەندامێتیی ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە و سوێندخواردنی یاسایی” ئەوەشی وت، “تەواوكردنی پێكهاتەی ئەنجومەنەكان پاش كۆبوونەوەی یەكەم دەبێت”.

ماوەی یاسایی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی یەكەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 15 رۆژی پاش راستاندنی رەسمی دەبێت، وەك ئەوەی پەرلەمانتارەكە روونیكردەوە.

باسی لەوەشكرد، هەنگاوی یەكەم كە لە كۆبوونەوەی یەكەمدا ئەنجامدەدرێت، دەنگدانە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا.

رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستیپێكرد و شەوی 28ی هەمان مانگ کۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكەی ئاشكراكرد، دوێنێش دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان ئەنجامەكان پەسەندكران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی: بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران 195 فەرمانبەری گرێبەستمان لە کارەکانیان دوورخرانەوە

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران 195 فەرمانبەری گرێبەستمان لە کارەکانیان دوورخرانەوە و خانەنشینیش ناکرێن. ئەنجومەن…
Total
0
Share