زانكۆی سلێمانی لەبارەی یەكپۆشییەوە: ‏ سبەینێ بڕیاردەدەین

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ بەڕێوەدەچێت و بڕیار لەسەر یەكپۆشی دەدەین”.

د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ بەڕێوەبچێت و داتاكان لەبارەی ڕێژەی بەشداریكردن لە ڕاپرسی بۆ یەكپۆشیی خوێندكاران دەخرێنەڕوو، ئەگەر ڕێژەی بەشداریكردنی خوێندكاران زۆربوو بڕیار لەسەر یەكپۆشی دەدرێت، ئەگەر نا یەك هەفتەی دیكە درێژدەكرێـتەوە.

ئاشكرایكرد، “ڕاپرسییەكەمان لەسەر ئاستی سەرجەم كۆلێژەكان بووە، لای ئێمە بەهەزاران خوێندكار بەشدارییان لە ڕاپرسییەكەدا كردووە”.

بە وتەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، “لەسەر بنەمای ڕێژەی بەشداریكردنی خوێندكاران بڕیار لەسەر جێبەجێكردن و جێبەجێنەكردنی یەكپۆشی دەدەين”.

بابەتی پێشتر

ئایا وزەی ئەتۆم "خاوێنە"؟.. دەگەینە ئەم ڕاستییانە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە.. هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی حكومەت ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share