ئاسایشی سلێمانی: بەردەوامین لەسەر دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد کە هەوڵەکانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و چەکی بێمۆڵەت بەردەوامە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی، “ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان و دەستبەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە ئۆتومبێلێکی بێسەرەتا و چەکی بێمۆڵەت و ڕەشکردنی جامی ئۆتومبێل و ھەرکارێکی نایاسایی، بەردەوامن لە ھەڵمەتی چەسپاندنی یاسا و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی”.

سوپاسی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی ئاسایش بۆ سەرکەوتنی ئەو هەڵمەتە.

  

بابەتی پێشتر

پەمپ و حەبەکان.. تەندروستیی جیهانی لە چاوەڕوانیی نەوەی دووەمی ڤاکسینەکاندا

بابەتی دواتر

عێراق گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ بیلاڕوسیا و کارەکانی کونسوڵخانەکەی لە بەغداد ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ له ‌ئافره‌تێك كردبوو

پۆلیسی‌ ‌سلێمانی‌ ڕایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان دەستگیركردووە كە هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لە ئافرەتێك کردووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌…
Total
5
Share