كەریم بنزیمە دوای ڕۆناڵدۆ چی كردووە؟

كەریم بنزیمەی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید دەڵێت پاش ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ شێوازی یاریكردنی خۆمم گۆڕیوەو زیاتر لە گۆڵەوە نزیك بووم.

وتیشی: سەردەمێك لەگەڵ ڕۆناڵدۆ زیاتر كارم هاوكاریكردن بوو بەڵام دوای ئەو خواستی گۆڵكردنم زیاتر كرد.

پوختەی قسەكانی بنزیمە

– ڕێگەیەكی قورسمان بڕیوە، ئامادەكارییەكی باشمان كردوە بۆ وەرزی نوێ و ئامادەین

– ئێمە پاڵەوانی ئەوروپاین و هەموو شتێك دەكەین لە یاریگادا تا ئەم ناسناوەش ببەینەوە

– هەموو وەرزێك ئەوپەڕی توانای خۆم خەرج دەكەم لە پێناو ئەمیانەیەدا كە باشترین یانەی جیهانە

– تەمەن كێشەی بۆ دروست نەكردوین، ڕاهێنانی بەردەوام دەكەین بۆ باشتر بونی جەستەمان

– توانامان هەیە پارێزگاری لە سەركەوتنەكان بكەین و دەمانەوێت ئەم وەرزە باشتر بین

– سەرەتا گرنگی بە ناسناوە بە كۆمەڵەكان دەدەم پاشان خۆی ناسناوە تاكییەكان دێن

– پاش ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ ڕاستە گۆڵی زۆرمكردوە بەڵام سەردەمی ئەو كاری من زیاتر هاوكاری كردن بوو

– ئەو زۆر هاوكاری منی كرد لە ناوەوە و. دەرەوەی یاریگا بەڵام كاتێك ڕۆیشت بڕیارمدا شێوازی یارییكردنی خۆم بگۆڕم

بابەتی پێشتر

فڕۆكەخانەی موسڵ نۆژەندەكرێتەوە

بابەتی دواتر

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share