ئەنچیلۆتی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی بڕیاری گۆڕانکاری داوە و وەرزی داهاتوو پشووی زیاتر بە سیانەی ئەزموونداری هێڵی ناوەند دەدات.

تۆماس گۆنزالێسی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کە وەرزی داهاتوو ڕۆڵی زیاتر بە ئیدواردۆ کاماڤینگا، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی و ئۆریلێن چوامینی دەدرێت، سیانەی ناوبراو شان بە شانی لوکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ، تۆنی کرۆس چانسی یاریکردنی تەواویان لە خولی ئیسپانیا و جام و خولی یانە پاڵەوانەکان پێدەدرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەم بڕیارەی ئەنچیلۆتی لە پێناو پێدانی پشووی زیاترە بە سیانەی ئەزموونداری پێکهاتەکەی “مۆدریچ، کرۆس. کاسیمێرۆ”.

سیانەی سەرەکی پێکهاتەی ڕیاڵ تەمەنیان لە سەرو 30 ساڵەوەیە، دوای بەڕێکردنی وەرزی ئێسکشکێنی 2021/2022 پێناچێت بتوانن بە هەمان گوڕوتینەوە بەردەوام بن، لە لایەکی دیکەوە ئیدارەی لۆس بلانکۆس داوایان لە ئەنچیلۆتی کردووە پرۆسەی ئامادەکردنی لاوان لە جێگەی ئەزموونداران دەست پێبکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پارەی خوێندکارانی تواناسازی خەرجدەکات

بابەتی دواتر

تۆتنهامی کۆنتی وەرزی داهاتوو جیاواز دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share