وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و كار یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن واژوودەكەن

بەئامانجی بەستنەوەی زیاتری پڕۆگرامەكانی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بە بازاڕی كار و ئاشنابوونی زیاتری خوێندكاران بەیاساكانی كار و خانەنشینی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی كار واژووكرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا تێیدا كە هاتووە، ئەمڕۆ سێشەمە، لە ڕێوڕەسمێكدا یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان هەردوو بۆ وەزارەت بۆ پەرەپێدانی زیاتری پرۆسەی بەكارخستن و بونیادنانی كارامەیی واژووكرا.

ئاماژە بەوەشكراوە ئامانجی سەرەكی لەم یاداشتە دروستكردنی هەماهەنگیی زانستی و سوود وەرگرتنە لە توانا ماددی و مرۆییەكانی نێوان هەردوو وەزارەت و ئاڵوگۆڕی زانیاریی سەبارەت بە پێداویستییەكانی بازاڕی كار و گونجاندنی لەگەڵ ناوەڕۆكی پڕۆگرامی خوێندن و ڕاهێنان لە زانكۆكان.

بەشێكی دیكەی یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەت بریتییە لە هاندانی توێژەران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەربارەی كاریگەرییەكانی جێبەجێكردنی (یاسای كار و یاسای خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران).

بابەتی پێشتر

مێردمنداڵێك لە ترسی باوكی دیارنییە

بابەتی دواتر

گوللـەتۆپێك بە دوو مێردمنداڵدا تەقییەوە و یەكێكیان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share