مێردمنداڵێك بەهۆی كەوتنەژێر كابیسەیەكەوە گیانیلەدەستدا

قوربانییەكە

بەهۆی ڕووداوێكی شێلانەوە لە ناوچەی پیشەسازیی كەلار مێردمنداڵێك گیانیلەدەستدا.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کارگەی بلۆکی بەردەسوور لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار، مێردمنداڵێک کە پیشەی کاسب بووە لەو کارگەیە، ئامێری کابیسە دەیشێلێت و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

قوربانییەكە لەدایكبووی ساڵی 2006-ە و دانیشتووی گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلارە.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، دوابەدوای ڕووداوەكە شۆفێری ئامێری کابیسەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.

هەروەك لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئامێرەكە

 

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلەكەی پادشای عێراق بە 2.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

بابەتی دواتر

داعش دەیان لوبنانی كردووە بە چەكدار و هێناونی بۆ عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
Total
0
Share