سلێمانی: رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەكاندا گەیەندراوەتە كەمترین ئاست

سەرۆكی لیژنەی سەلامەتیی باڵەخانەكان رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو تەنها 14 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانە و شوێنە بازرگانییەكاندا هەبووە، لەكاتێكدا دوو ساڵ پێشتر زیاتر لە 130 رووداوی لەو جۆرە هەبووە.

نەقیب بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی سەلامەتیی باڵەخانە لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا کاری زۆر باشمان لە شوێنە گشتییەکان و باڵەخانەکاندا کردووە، لەرێگەی پێدانی هۆشیاری و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەن بازاڕ و باڵەخانەکان بۆ ئەوەی پابەندی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی بن، کارەکانیشمان ئەنجامی باشی هەبووە و توانیومانە ژمارەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بە رێژەیەکی باش کەم بکەینەوە.

وتیشی، “لەساڵی 2022دا ژمارەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانە و شوێنە بازرگانییەکان 14 حاڵەت بووە، لەكاتێكدا لە ساڵی 2020دا (134) حاڵەت و لە ساڵی 2021یشدا (38) حاڵەت بووە”.

نەقیب بابان ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەكەیان لە نوێنەری بەرگریی شارستانی، قائیمقامیەت، ئاسایش و کارەبای سلێمانی پێکهاتووە و لە ساڵی رابردوودا هەزار و 687 سەردانیان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیە 155 شوێن ئاگاداركراوەتەوە و 15 شوێنیش داخراوە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share