سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی هەڵبژێردرا

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانیی سلێمانی، ئەمڕۆ سەرۆک و جێگران و نوێنەری ژووری بازرگانیی سلێمانی هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی، نەوزاد غەفور کەریم وەک سەرۆکی ژوور و هەریەک لە شێنێ ئیختیار و محەمەد رەسوڵ وەک جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی هەڵبژێردران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا عوبێد ئەحمەد و بابان عوسمان، وەک نوێنەرانی ژووری بازرگانی بۆ یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم هەڵبژێردران.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی سەرۆک و جێگرانی ژووری بازرگانیی هەڵەبجە هەڵبژێردران، 7ی مانگیش ژووری بازرگانیی دهۆک و 8ی مانگیش ژووری بازرگانیی هەولێر هەمان هەنگاو دەنێن.

لە رێکەوتی 30ی تشرینی دووەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەندامانی کارگێڕی ژوورە بازرگانیەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێكی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی وشکەساڵی دەرکرد

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، لە سەر ئامادەکارییەکانی ڕووبەرووبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گیروگرفتاکانی چەند بڕیارێكی دەركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share