ترەمپ: “ئەفسەرەكانی هەواڵگری هاتوونەتە سەر ماڵەكەم”

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەڵێت، ئەفسەرەكانی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی چوونەتە سەر ماڵەكەی، كوڕەكەشی هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ڕایگەیاند، دوێنێ دووشەممە ئەفسەرەكانی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی (یەكێك لە دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا) “هاتوونەتە سەر ماڵەكەم” لە فلۆریدا و پشكنیویانە.

ئێریك ترەمپ كوڕی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕووداوەكەوە دەڵێت، پشكنینی ماڵەكەی باوكی پەیوەستە بەو سندوقانەی كە بەڵگەنامەیان تیادابوون و ترەمپ لە كۆشكی سپییەوە بردوونی بۆ ماڵەكەی لە فلۆریدا.

ترەمپ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ژمارەیەكی زۆری ئەفسەری نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی گەمارۆی ماڵەكەیان داوە و وتی، “ئێستا ماڵەكەم گەمارۆدراوە و داگیركراوە”، بەڵام وەزارەتی دادی ئەمریكا لێدوانی لەبارەی دۆسیەكەوە نەداوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەو دۆسیانەی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە كۆشكی سپییەوە بردوونی بۆ ماڵەكەی، دۆسیەی زۆر نهێنی بوون.

بابەتی پێشتر

سەرکردەیەکی فەتح لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا و 30 فەڵەستینیش برینداربوون

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە پەنا بۆ دادگا دەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەكەی بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوت بە سەروو 94 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share