سەرکردەیەکی فەتح لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا و 30 فەڵەستینیش برینداربوون

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئیبراهیم نابلسی فەرماندە لە ” كەتائیب شوهەدا ئەقسا”ی سەر بە بزوتنەوەی فەتح، لە هێرشێکی سەربازیدا لە نابلس کوژراوە.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت-ی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد، هێزەکانی ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ گەمارۆی ماڵی ئیبراهیم نابلسییان داوە لە شاری نابلس و لە ئەنجامدا کوژراوە.

ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شاری نابلس پێکدادانێکی سەربازیی لەنێوان سەربازانی ئیسرائیلی و چەکدارانی فەڵەستینی بەخۆوەبینی، ئەویش لە میانی گەمارۆدانی ماڵی یەکێک لە داواکراوەکاندا لەو ناوچەیە.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی فەڵەستینی “وەفا” ئاشکرایکرد، بەیانیی ئەمڕۆ 30 فەڵەستینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی ئیسرائیل برینداربوون و چوار لەوانە برینەکانیان سەختە.

ئەو پێکدادانانە لەکاتێکدایە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی جیهادی فەڵەستینی ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبوو، دواتر بە نێوەندگیریی میسر ئاگربەست لەنێوانیاندا ڕاگەیەندرا.

بابەتی پێشتر

ئێستا نوێترین زانیاری لەبارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ترەمپ: "ئەفسەرەكانی هەواڵگری هاتوونەتە سەر ماڵەكەم"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share