بەرشلۆنە پەنا بۆ دادگا دەبات

یانەی بەرشلۆنە داوای پێداچونەوە بۆ چوار گرێبەستی یانەكەی دەكات و پێیوایە تاوانی ئیداری تیا ئەنجامدراوە.

خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریداوە بۆندی هەر چوار یاریزان پیكێ و دی یۆنگ و شتیگن و لینگلیت بۆ دادگای باڵای ئیسپانیا بەرزبكاتەوە.

لاپۆرتا پێیوایە ئەو چوار گرێبەستە نایاساین و گەندەڵی زۆری تێدا كراوە.

پێشیوایە هەڵەی ئیداری زۆری تێدایە و گرێبەستەكەش بە پێی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئەنجام نەدراوە.

گەر لاپۆرتا براوە بوو لە كەیسەكەدا، دەتوانێت گرێبەستی هەر چوار یاریزانەكە نوێ بكاتەوەو بە ویستی خۆی گرێبەستی نوێ بخاتە بەردەستیان.

بابەتی پێشتر

ترەمپ: "ئەفسەرەكانی هەواڵگری هاتوونەتە سەر ماڵەكەم"

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە مانگی ڕابردوودا یەکەم هۆکاری مردن بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share