وەزیری نەوتی عێراق، ئاشكرایكرد، لە مانگی تشرینی دووەمدا بڕی 2 ملیۆن و 870 ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا ھەناردەکراوە.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، کۆی گشتیی نەوتی ھەناردەکراو لە بەندەرەکانی باشووری عێراقەوە گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 770 ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، هەروەها 100 ھەزار بەرمیلی دیکەش ڕۆژانە لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیا و وڵاتی ئوردن-ەوە ھەناردەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدا کە لەسەرەتای ئەم مانگەدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا عێراق 2 ملیۆن و 876 ھەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا ھەناردەکردووە.
ئیحسان عەبدولجەبار جەختیکردووەتەوە، عێراق پابەندە بە ڕێککەوتنی (ئۆپیک پڵەس) بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان.