مانگانەی كرێكاری ناكارامە و ڕۆژانەی كرێكار دیاریكران

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، بەبڕیارێک، بڕی مووچەی ‏کرێکاری ناکارامە و پارەی کاتژمێرەکانی کرێکاری ڕۆژانەی دیاریکرد.‏

بەپێی بڕیارێک، کە واژووی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کوێستان محەمەد-ی ‏لەسەرە، هاتووە، مووچەی کرێکاری ناکارامە بۆ مانگێک 350 هەزار دینار دەبێت، بۆ ‏هەر کاتژمێرێکیش بۆ ئەو کرێکارانەی بە ڕۆژانە کاردەکەن، دوو هەزار و 500 دینار ‏دیاریکراوە.‏

بڕیارەکانی وەزارەتی کار:‏

یەکەم – جێگیرکردنى مووچەى مانگانەى کرێکارى ناکارامە بە (350) هەزار دینار.‏

دوووم – دیاریکردنى بڕی دوو هەزار و (500) دینار، بۆ هەر کاتژمێرێک بۆ ئەو ‏کرێکارانەى بە کاتژمێر کاردەکەن، کە کەمتربێت لە کاتژمێرە فەرمییەکانى ئیشکردن.‏

سێیەم – ئەم فەرمانە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەورەترین بازاڕی پیشەسازیی خۆراکی کوردستان ناوەڕاست و باشووری عێراق دەبێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، کارگەکانی هەرێم دەبێت پلانی تۆکمە دابنێن تا بتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی…
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
Total
0
Share