بەغداد 100 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد

بەغداد 100 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان نارد، بەشێكە لە شایستە داراییەكانی جوتیاران، كە چەند ساڵێكە لای بەغدادە و نەدراوەتەوە بە جوتیاران، بەڵام لەبارەی ئەوەی قەرزی كام ساڵی جوتیارانی پێدەدرێتەوە، قسەی جیاواز دەكرێت.

فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاندووە، بڕی 97 ملیار و 362 ملیۆن دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بریتییە لە بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جوتیاران.

بەڕێوەبەرە گشتییەكەی بازرگانی ئاشكرایكردووە، پارەكە بۆ ساڵی 2022وە، بەمشێوەیە، سلێمانی بڕی 50 ملیار و 362 ملیۆن دینار، هەولێر بڕی 30 ملیار دینار و دهۆک بڕی 17 ملیار دینار، “پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێری و داراییەکان، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان، دابەشدەکرێت”.

لای خۆیەوە عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لەبارەی ناردنی پارەكەوە قسەی جیاوازی كردووە، دەڵێت، “لە کۆی ئەو 300 ملیار دینارەی کە هی ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016یە، حکومەتی عێراقی بڕیاریدا بە بەناردنی 100 ملیار دینار، کە پارەی قەرزی جوتیارانە و دەخرێتە  سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان”.

بەوتەی سەرۆكەكەی لیژنەی كشتوكاڵ، قسەی لەگەڵ وەزیری بازرگانیی هەرێم کردووە، “ئەو 100 ملیار دینارە تەنها هی قەرزی ساڵی 2014یە و بڕیار وایە لە قۆناغەکانی داهاتوودا ئەوەی دیکەش خەرج بکەن”.

بابەتی پێشتر

لە ئێران ئەفغانییەک دەستگیرکرا کە 10 کەسی بە چەقۆ کوشتووە

بابەتی دواتر

پێرێز هەست دەکات خیانەتی لێکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە و پەیوەستە بە پاشەكشێی دۆلارەوە. ئەمڕۆ سێشەممە بەهای گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی…
Total
0
Share