بڕیارێكی نوێ لەبارەی گەشتكردنەوە جێبەجێكرا

دەستەی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق بڕیاریدا لەمەوبەدوا بۆ گەشتكردنی گەشتیاران پشت بە كارتی ڤاكسینی نێودەوڵەتی ببەسترێت و كاركردن بە پشكنینی PCRی هەڵوەشاندەوە.

جیهاد دیوان، وتەبێژ بەناوی دەستەی فڕۆكەوانیی شارستارنیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بە پێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵا تەندروستی و سەلامەتی مەرجەكانی گەشتكردنی دیاریكردووە و بڕیاریداوە بۆ گەشتكردن لەمەوبەدوا پشت بە كارتی ڤاكسینی نێودەوڵًەتی ببەسترێت و بۆ لەمەودوا كار بە پشكنینی PCR ناكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دەستەی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق دامەزراوەیەكی جێبەجێكارە و بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی جێبەجێدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و…
Total
0
Share