خێزانێکی کورد توانای وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان نیە لای هێزە ئەمنییەکانی تورکیا

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا چەند کۆڵبەرێکی کورد لە سنوری باکوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیراون و پاشان کۆڵبەرێکیان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە، ئێستا خێزانەکەی توانای گەڕانەوەی تەرمی کوڕەکەیانیان نییە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سنوری کۆتۆل لە ناوچەی “خۆئ” لە پارێزگای ورمێ، ژمارەیەک کۆڵبەر و ئەسپەکانیان دەستبەسەر کردووە، پاشان یەکێک لە کۆڵبەرەکان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە”.

ئەو گەنجەی لای هێزە ئەمنییەکانی تورکیا گیانی لە دەستداوە ناوی “بورهان محەمەدی”ە و تەمەنی 23  ساڵە کاتێک لە سنوری گوندی قوتور بۆ سنورەکانی کۆتۆل کاسپی کردووە، بە تۆمەتی بڕینی سنور لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکراوە.

خێزانەکەی بورهان محەمەدی، بەهۆی نەبوونی توانای مادییەوە ناتوانن تەرمی کوڕەکەیان وەرگرنەوە، هاوکات بەهۆی نەبوونی ڤیزاوە ناتوانن بچنە خاکی تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ گومانلێكراوان و توشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.…
Total
0
Share