پێرێز هەست دەکات خیانەتی لێکراوە

سەرچاوە نزیکەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاماژە بە شکستی ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز دەکەن، لە هەوڵەکانیان لە مێرکاتۆی هاوینەی 2022.

ماریۆ کۆرتیگانا، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2022دا نووسینگەکانی بێرنابیۆ بە سەرپەرشتی فلۆرنتینۆ پێرێز ئۆپەراسیۆنێکی بەهێزی بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە نموونەی کیلیان مباپێ و فابیان ڕویز دەستپێکردووە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

بە وتەی ڕۆژنامەنووسەکە، پێرێز و هاوکارانی پێیان وایە لەلایەن هەندێک لە یانە و یاریزانانەوە خیانەتیان لێکراوە، بۆیە لە هەوڵەکانیان بۆ مباپێ، تیمۆ ڤێرنەر و تەنانەت فابیان ڕویز و چەند یاریزانێکی دیکە سەرکەوتوو نەبوون.

لەلایەکی دیکەوە، خۆیان بە سەرکەوتوو دەزانن بەوپێیەی توانیویانە ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر بە بێبەرامبەر بگوازنەوە ڕیزەکانیان، هەروەها ئۆریلین چوامینی بکڕن کە یەکێکە لە باشترین بەهرەدارەکانی فەرەنسا.

بابەتی پێشتر

بەغداد 100 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد

بابەتی دواتر

کیریۆس ناسناوی واشنتۆنی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share