نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانەیەكی شارەزوور، بەپێی زانیارییەكان لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا تەقەی لێكراوە.
كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك بەناوی (محەمەد حەمەعەلی) تەمەن 36 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارەزوور.
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەكە بڵاویكردەوە، شوێنەواری فیشەكێك بە سنگیەوەیەتی.
پەیامنێرمان لە ناوچەكە پێی ڕاگەیاندین، ڕووداوەكە لە ناحیەی زەڕایەن- بووە و بەپێی زانیارییەكان قوربانییەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە كاتێك دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە.
وتیشی، “كوژراوەكە شۆفێری تەكسی-یە و خاوەنی دوو منداڵە، ڕووداوەكەش پەیوەندی بە كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە هەیە”.