پۆلیسی هەڵەبجە ئامارەکانی رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لەناو هەڵەبجەدا تەنها یەک رووداوی دزیکردن و یەک رووداوی شەڕکردن و یەک کێشەی خێزانی تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزان لە سنووری بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە تەنها یەک رووداوی دزیکردن تۆمارکراوە کە تۆمەتبار بڕی دوو ملیۆن و 800 هەزار دیناری دزیوە و دواتر دەستگیرکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یەک دۆسیەی شەڕکردن  و یەک دۆسیەی هەڕەشەکردن هەبووە و تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون، جگه لەوەش یەک رووداوی کێشەی خێزانی هەبووە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەڵەبجەدا هاتووە، “لە سنووری بنکەی پۆلیسی شەهید سەردار یەک رووداوی دزیکردن و دوو رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون”.

هاوکات لە سنووری بنکەی پۆلیسی خورماڵ یەک دۆسیەی تەقەکردن و یەک دۆسیەی شەڕکردن و یەک دۆسیەی خنکان لە ئاودا تۆمارکراوە، بەڵام لە سنووری بنکەکانی پۆلیسی بیارە و تەوێڵە و بەمۆ هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: ئەو ژنەی لە شوقەکە خۆی فڕێدایە خوارەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی ببوو بە دەمەقاڵێیان

پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ژنێک لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، ئافرەتێک بە ناوی (س.…
Total
0
Share