لە شاخی گۆیژەی سلێمانی مینێک تەقییەوە و کەسێک برینداربوو

بەیانیی ئەمڕۆ لە شاخی گۆیژەی سلێمانی مینێک تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک کە مینهەڵگرەوە بووە برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی ڕایگەیاند، کارمەندێکیان کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ مین پێیدا تەقیوەتەوە و برینداربووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کارمەندە ناوی فەرەیدون محەممەدە و لەکاتی کاردا بووە، بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزییەوە کەمترین  زیانی بەرکەوتووە.

ئەو مینەی ئەمڕۆ لە شاخی گۆیژە تەقیوەتەوە لە جۆری (type 72)بووە.

بابەتی پێشتر

دووانیان منداڵن <br> توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان چوار كەسی شەهیدكرد

بابەتی دواتر

لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایدەگەیەنێت، سبەینێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە…
Total
0
Share