هەولێر.. مێردمنداڵێكی 13 ساڵ خەونەكەی هاتەدی و بەرگی پۆلیسی پۆشی

پاش ئەوەی مێردمنداڵێكی توشبووی شێرپەنجە خەونی ئەوە بووە كە ببێت بە پۆلیس، لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە خەونەكەی بەدی هێنرا و بەرگی پۆلیسی لەبەر كرا.

ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ڕایگەیاندووە، “منداڵێکی ژیکەڵەی تەمەن 13 ساڵ لە نەخۆشخانەی نانەکەلی/ هەولێر چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرێت، خەون و ئاواتی ئەوەبوو ڕۆژێک ببێت بە پۆلیس”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ڕۆژی 24ی شوبات، منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاریی (بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر) خەونی منداڵەکەیان بەدیهێنا و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بوو بە پۆلیس و لەگەڵ کارمەندەکاندا بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس سەردانی شەقام و بازاڕی شاری هەولێری کرد”.

ڕێكخراوەكە ئەوەشی ڕایگەیاندووە، “ئاواتەخوازین هەموو ئەو منداڵانەی چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن هیوایان هەبێت و متمانەیان بەهێز بێت تا سەربکەون بەسەر شێرپەنجەدا”.

ڕێكخراوی منداڵپارێزی کوردستان سوپاسی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێری كرد، هاوکاریان بوون لە بەدیهێنانی خەونی ئەو مێردمنداڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر تێچووی پاسپۆرت بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو دەنگۆیانە بڵاوکردەوە کە باسیان لەوەدەکرد کە تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت کەمکراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی…
Total
0
Share