دووانیان منداڵن
توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان چوار كەسی شەهیدكرد

لە هێرشە ئاسمانییەكەی دوێنێی توركیا بۆسەر قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان، چوار كەس شەهید بوون كە دووانیان منداڵن.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان وردەکاریی بۆردومانەکەی شاری قامیشلۆیان ئاشکراکرد، كە دوێنێ توركیا لەڕێگەی درۆنەوە ئەنجامیدابوو، ڕایانگەیاند، “دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کردووە و لە ئۆتۆمبێلەکەدا چوار کەس شەهیدبوون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون”.

هێرشەكە ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەكی سەناعەی شاری قامیشلۆ ئەنجامدراوە و تیایدا “فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێكی كردووەتە ئامانج”.

ئاسایشی ڕۆژئاوا ئاشكرایكردووە، شەش كەس بوونەتە قوربانیی هێرشەكەی توركیا، چوار کەس شەهیدبوون، کە دووانیان منداڵن، دوو هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون و دۆخیان قورسە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمە جگە لەوەی زیانی گەورەی ماددی بە چەند ئۆتۆمبێلێك و دوکانەكانی ناوچەکە گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ئەوروپا نوێنەری خۆی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەوانە دەکات

لە وەڵامی داواکاریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا بە ناردنی نوێنەری یەکێتییەکە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان.…
Total
0
Share