كیم جۆنگ ئون: ئامادەین 100 هەزار سەرباز بنێرین بۆ شەڕی ئۆكرانیا

كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور، ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕیوە 100 هەزار سەرباز وەك خۆبەخش بنێرێت بۆ شەڕی ئۆكرانیا.

میدیای ڕوسیا بڵاویكردەوە، “100 هەزار خۆبەخشی كۆریای باكوور ئامادەن بێنە ڕوسیا و بەشداریی جەنگی ئۆكرانیا بكەن و كۆریای باكوور بەبێ هیچ بەرامبەرێك ئەوە دەكات”.

بەپێی میدیای ڕوسیا، حكومەتی ڕوسیا داوایكردووە لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی دۆنباس-دا كە دەكەوێتە ئۆكرانیا و بەهۆی جەنگەوە زیانی بەركەوتووە و مۆسكۆ بە بەشێك لە خاكی وڵاتەكەی لێیدەڕوانێت، كۆریای باكوور هاوكاریی ڕوسیا بكات.

پێشتر ئەلیكساندەر ماتسیگورا باڵیۆزی ڕوسیا لە كۆریای باكوور ڕایگەیاندبوو، كڕیكارە زۆر لێهاتووەكانی كۆریای باكوور كە دەتوانن لە دژوارترین دۆخدا كاربكەن، ڕۆڵێكی “زۆر مەترسیدار”یان دەبێت لە بنیادنانەوەی ژێرخانی خاپووركراوی دۆنباس-دا و وتبووی، “كۆریای باكوور بەبێ هیچ بەرامبەرێك یارمەتیی ڕوسیا دەدات و تەنها ویژدانی پاڵنەریەتی”.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان 35 كەسی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

درۆنێكی توركيا ژمارەیەك هاوڵاتی كردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لە ئێران بێئومێد بووە

كۆشكی سپیی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، واشنتن “بێئومێد بووە” بەهۆی ڕەتكردنەوەی دانوستانە نافەرمییەكان لەلایەن ئێرانەوە، سەبارەت بە پرسی ڕێككەوتنی ئەتۆمی.…
Total
0
Share