ئەمریكا، ڕوسیا و ئێران گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە تاوتوێدەكەن

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و ڕوسیا لەبارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران گفتوگۆیانكرد و هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە، پێویستە گفتوگۆکان لەوبارەیەوە بەزووترین کات دەستپێبکەنەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەنجامداوە، لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە پاریس، بلینكن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “دەرفەتێکمان هەبوو تاوەکو تێبینیەکانی خۆمان بەراورد بکەین لەسەر ئەوەی لەکوێداین و دەشمانەوێت بۆ کوێ بڕۆین”.

وتیشی، هەریەكە لە ئەمریكا و ڕوسیا هاوبەشن لە گرنگیدان بە گەڕانەوەی هەریەكە لە واشنتن و تاران بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە.

لای خۆیەوە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەوە ڕایگەیاند، “پێویستە گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنەکە بەزووترین کات دەستپێبکەنەوە”.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە پێش كۆبوونەوەیەكی سێرگی لاڤرۆڤ و ئەمیر عەبدوللاهیان هاوتا ئێرانییەكەی هات، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەوبارەیەوە نووسیویەتی، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بە دەستپێشخەری واشنتۆن بووە.

ئەمیر عەبدوللاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر هەمان پرس ئاشكرایكرد، “ئێستا لە قۆناغی کۆتایی تاوتوێکردنی ئەم بابەتەداین و بەمزووانە گفتوگۆکانمان لە ڤییەنا دەستپێدەکەینەوە”.

پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نەیشاردبووەوە، واشنتن دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەكە، بەمەرجێک سەرەتا ئێران دووبارە پابەندبێتەوە بە سەرجەم بەرپرسیارێتییەکانیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپبوونی تەندروستیی باوکیەوە شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن دواخست

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، محەمەدی کوڕی سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستیی باوکییەوە…
Total
0
Share