تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان 35 كەسی كردە قوربانی

لە تەقینەوەیەكدا لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان 35 كەس كوژران و برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی سپوتنیكی ڕوسی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە لەناوچەی “بول سوختە”ی كابولی پایتەختی ئەفغانستان 13 كەس كوژران و 22 كەسی دیكە برینداربوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون، بەڵام تەندروستیی زۆربەیان ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان نمایشكردنی زنجیرە بیانییەكان لە تەلەڤیزیۆنە ناوخۆییەكان قەدەغەدەكات

بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی ڕێگری لە تەلەڤیزیۆنە ناوخۆییەكان دەكات زنجیرە بیانییەكان نمایشبكەن، ئەوانەی پێچەوانەن لەگەڵ بنەماكانی شەریعەت، هەروەها نیشاندانی…
Total
0
Share