لە رووداوێکی تەقەکردندا لە بەریتانیا شەش کەس برینداربوون

پۆلیسی بەریتانیا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی تەقەکردن لە لەندەنی پایتەخت روویداوە و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون کە منداڵیشیان لەناودایە.

پۆلیسی بەریتانیا بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک کەنیسەیەک لەسەر رێگەی ڤینکس، کەسێک دەستڕێژی هەڕەمەکییانەی گوللەی کردووە و بەهۆیەوە شەش کەسی کوشتووە کە یەکیان منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “رووداوەکە لە کاتێکدابووە، کە مەراسیمی پرسەی مردوویەک بەرێوەچووە، کەسێک لەدوورەوە و لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستی بە تەقەکردن کردووە و دواتر هەڵاتووە”.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە رووداوەکە دەستیان پێکردووە، بەڵام نەتوانراوە تەقەکەرەکە دەستگیربکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

زاوایەكی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا بووكەكەی سەرسام كرد و ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا پێبەخشی، ئەوەش مشتومڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان…
Total
0
Share