ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا كە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو وەك پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ڕۆژی دووشەممە 8ی ئابی 2022 کە دەکاتە ڕۆژی 10ی موحەڕڕەمی 1444ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “ڕۆژی سێشەممە 9ی ئابی 2022 لە ھەموو دامودەزگاکان دەوامی فەرمی دەبێت”.