باوک و کوڕێکی دەستگیرکران گورچیلەی کچەکەیان لە دهۆک فرۆشتووە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە باوک و کوڕێکیان دەستگیرکردووە، کە گورچیلەی کچەکەیان بە هاوڵاتییەکی دهۆکی فرۆشتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی بەغداد ئاشکرایکرد، بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە باوکێکیان دەستگیرکردووە، کە بە هاوکاریی کوڕەکەی گورچیلەی کچەکەی فرۆشتووە بە هاوڵاتییەکی شاری دهۆک و بڕی پارەی وەرگیراو لەبەرامبەریدا هەشت ملیۆن دینار بووە.

باوک و کورەکە لە ناوچەی غەزالیەی بەغداد دەستگیرکراون، دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لێیان دانیانناوە بە فرۆشتنی گورچیلەی کچەکەیاندا لەبەرامبەر برێک پارەدا.

ئێستا بەپێی ماددەی 18ی یاسای ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم ڕۆژێكی كرد بە پشووی فەرمی

بابەتی دواتر

كچێكی تایوانی لە ڕقی خۆشەویستەكەیدا 87 كەسی كوشت و برینداركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share