لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرشکرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەی رمێلان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئەمڕۆ یەکشەممە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەی ڕمێلانی باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام هێرشەکە شکستی هێناوە”.

ئاشکراشیکرد، “هێرشەکە لە ڕێگەی مووشەکی 107 ملم ئەنجامدراوە، بەڵام لە دەرەوەی سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەیەک مووشەکی دیکەی لە شوێنی هەڵدانیان دۆزراونەتەوە، لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردەوامە”.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە، هێزەکانی ئەمریکا کوشتنی دوو گەورە بەرپرسی داعشیان لە باکووری سووریا لە هێرشێکی ئاسمانیدا ڕاگەیاند.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە پاركی ئازادی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم مۆنیومێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت”ی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی كردەوە، كە یادی ئەو…
Total
0
Share