پاشماوەی فڕۆكەیەك دوای 54 ساڵ بەسەر كەوتنەخوارەوەیدا دۆزرایەوە

لە ڕووبارێكی بەستوودا پاشماوەی فڕۆكەیەك دۆزرایەوە كە بەر لە زیاتر لە 54 ساڵ لە بەشە سویسرییەكەی شاخی ئەلب لە ساڵی 1968دا كەوتووەتە خوارەوە، وەك ئەوەی پۆلیس ڕایگەیاند.

پاشماوەی فڕۆكەكە لە ڕووباری ئەلیچ-ی بەستوو لە باشووری ڕۆژئاوای كانتۆن ڤالیە دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی كانتۆن ڤالیە ڕایگەیاند، لێكۆڵینەوەكان گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی پاشماوەكە دەگەڕێتەوە بۆ فڕۆكەی جۆری پیپەر چیرۆكی (piper cherokee) تۆماركراو بە هێمای HB-OYL كە لە 30ی حوزەیرانی ساڵی 1968 لەو ناوچەیەدا كەوتووەتە خوارەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاكێشانی پاشماوەی فڕۆكەكە لە نزیكترین كاتدا دەبێت.

ڕؤژنامەی (24 ئۆر)ی سویسری ئاشكرایكرد، فڕۆكەكە مامۆستا و پزیشكێك و منداڵەكەی كە سەرجەمیان دانیشتووی (زیوریخ) بوون دەگواستەوە، دوای ڕووداوەكە تەرمی سەرجەمیان دۆزرایەوە، بەڵام پاشماوەی فڕۆكەكە تا ئەمڕۆ بێسەروشوێن بوو.

پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تەكنیكی دۆزینەوەی پاشماوەی فڕۆكەكە لەو ناوچە سەختەدا لە سەردەمی ڕووداوەكەدا، واتە بەر لە 50 ساڵ، سنووردار بووە.

بەپێی ڕۆژنامە سویسرییەكە شارەزایەكی شاخەوانی لەكاتی گەشتێكیدا بە ناوچەكەدا پاشماوەكەی دۆزیوەتەوە. دوای ئەوەی بەهۆی دیاردەكانی گۆڕانی ئاووهەوا و توانەوەی ڕووبارە بەستووەكانەوە ناچاربووە ڕێڕەوەكە بگۆڕێت، تا ئەوەی گەیشتووەتە شوێنی كەوتنەوەی فڕۆكەكە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل و بزوتنەوەی جیهاد بۆردومانیان دەستپێکردەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم ڕۆژێكی كرد بە پشووی فەرمی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن. خۆشەویستی…
Total
0
Share