تایوان: چین لە مانۆرەکەیدا مووشەکی بالیستیی تەقاندووە

وەزارەتی بەرگریی تایوان ئاشکرایکرد، چین لە مانۆڕە سەربازییە ئاسمانی و ئاوییەکانی ئەمڕۆیدا مووشەکی بالیستیی هەڵداوە، ئاماژەی بەوەکردووە ئەو هەڵسوکەوتێکی نابەرپرسیارانەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تایوان بڵاویکردەوە، “چین لەمیانی مانۆرەکەی ئەمڕۆیدا ژمارەیەک مووشەکی جۆری دۆنگفێنگ-ی تەقاندووە، لە ئاوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی تایوان و باکووری ڕۆژئاوا”.

ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە دوای سەردانەکەی پیلۆسی تادێت زیاتر دەبێت، چین ئەمڕۆ گەورەترین مانۆڕی سەربازیی لە سنوورەکانی تایوان دەستپێکرد.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە دورگەی بینگتانی چینی نزیک لە مانۆرەکە، چین ژمارەیەک مووشەکی بچووکی تەقاندووە، ئاژانسەکە باسی لە جۆری مووشەکەکان و ئاراستەکانیان نەکردووە.

هەر ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی چین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئاسیا لە کەمبۆدیا ڕایگەیاند، “سەردانەکەی پیلۆسی بۆ تایوان کارێکی شێتانە، نابەرپرسیارانە و ناعەقڵانی بووە”.

وتیشی، “چین هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە، بەڵام چاوپۆشی لە مەترسییەکانی سەر بەرژەوەندییە باڵاکانی ناکات”.

باسی لەوەشکردووە، “ڕێکارەکانی ئێستا و داهاتووی چین ڕێکاری بەرگری لەخۆکردن و پێویستن”.

بابەتی پێشتر

باندێک دەستگیرکران گونی مرۆڤیان بە نرخێكی بەرز فرۆشتووە

بابەتی دواتر

کەچەڵی دەبێتە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کارەبا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونس.. تەرمی 20 کۆچبەر دۆزرانەوە

حکومەتی تونس ئاشكرایكرد، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو تەرمی 20 کۆچبەری ئەفریقییان لە كەناراوەكاندا دۆزیوەتەوە كە بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیانەوە خنكاون.…
Total
0
Share