باندێک دەستگیرکران گونی مرۆڤیان بە نرخێكی بەرز فرۆشتووە

باندێکی عێراقی دەستگیرکران چەندین جار گونی مرۆڤیان بە ئۆكرانیا فرۆشتووە و نرخەكان گەیشتوون بە 80 هەزار دۆلار.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵەكەی ڕاگەیاند و دەڵێت، دەستبەسەر چەندین كردەی بازرگانیكردن بە گون و گورچیلەی مرۆڤدا گیراوە و بازرگانیكردنەكان لەگەڵ ئۆکرانیادا بوون.

عەمید ویسام نەسیف زوبەیدی، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە ناوچەی كەرخی بەغداد ئاشكرایكرد، “نرخی گون لە دەرەوەی عێراق دەگاتە 80 هەزار دۆلار و نرخی گورچیلەیەك 33 هەزار دۆلارە”.

زوبەیدی لە دیدارێكیدا لەگەڵ میدیای فەرمیی عێراقدا وتی، “دەستگیراوە بەسەر چەندین كردەی بازرگانیكردن بە گون و گورچیلەی مرۆڤدا لەگەڵ ئۆکرانیا” و جەختیكردەوە كە مەفرەزەكانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لە هەموو ئەو نەخۆشخانانەی چاندنی ئەندامانی جەستە دەكەن جێگیركراون.

بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ ڕایگەیاند، “هەموو ئەو پەڕانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بازرگانییان بە مرۆڤەوە دەكرد لەكارخراون و چەندین باند دەستگیركراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەستیانکردووە بە دانانی پلانێک بە ئامانجی چاودێریکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکردنی فۆرمی نوێی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان. محەمەد…
Total
0
Share