ترەمپ هێشتا پێی وایە دەنگەکانی دزراون

دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە کۆتا وتاریدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ڕێگە بە دزینی دەنگەکانیان نادەن و ئەگەر شەفافیەت هەبێت لە بژاردنی دەنگەکان ئەوا ئەوان سەردەکەون.

دۆناڵد ترەمپ لە وتارەکەیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ” یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکا گزی و گەندەڵی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا دەکرێت و بۆنموونە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا بە جیاوازی 700 هەزار دەنگ لە پێش دیموکراتیەکانەوە بووین، بەڵام کەمیان کردەوە بۆ 90 هەزار”.

ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە هەڵبژاردنەکان شەپۆلێکی ڕەنگ سور بوون (وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەنگی پارتەکەی) و ئێمە ڕەنگی شینمان نەبینی”.

دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند، تیمەکەی شەڕێکی گەورە دەکەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی ئەو دەنگانەی هێشتا یەکلایی نەبوونەتەوە.

بەپێچەوانەی دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکانەوە جۆبایدن کاندیدی دیموکراتەکان هیچ جۆرە پشێوییەکی پێوەدیار نییە و دەڵێت، دان بە خۆتاندا بگرن سەرکەوتن نزیکە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بریندارێكی ڕوداوه‌كه‌ى ڕانیه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

جۆبایدن ناڕاستەوخۆ وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share