کەچەڵی دەبێتە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کارەبا

توێژینەوەی زۆر کراون سەبارەت بە کەچەڵی لە پیاواندا و سوودەکانی هەندێک لە توێژینەوەکان دەڵێن پیاوانی کەچەڵ سەرنجڕاکێشترن لای ژنان، هەندێک باس لەوە دەکەن هێمن و لەسەرخۆترن، بەڵام تا ئێستا یەکەمجارە باس لە سوودوەرگرتن لە کەچەڵی بکرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

کۆمپانیایەکی ئیسپانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار باسی لەوەکرد، کەچەڵی کە لای هەندێک کێشەیە دەتوانرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سوودی لێوەربگیرێت، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو پیاوانەی کەچەڵن و قژیان نییە دەتوانرێت کارەبای لێبەرهەمبهێنرێت بەسوودوەرگرتن لە تیشکی خۆر.

کۆمپانیاکە باس لەوەدەکات، دەتوانرێت ناوچەی کەچەڵی لە کەسەکەدا وەک پلێتی گلدانەوەی تیشکی خۆر سوودی لێوەربگیرێت، سیستمەکە تا ئێستا لە قۆناغی پەرەپێداندایە، لەسەر 42 کەسی کەچەڵ تاقیکراوەتەوە و وەک کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەنجامەکان لەسەروو چاوەڕوانییەکانەوە بوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆمپانیا ئیسپانییەکە بڵاویکردووەتەوە، ناوچەی کەچەڵی دەتوانێت هاوشێوەی پلێتی هەتاوی تیشکی خۆر کۆبکاتەوە، دوای گۆڕینی بۆ وزەی کارەبا دەکرێت لە باترییەکدا کۆبکرێتەوە کە تواناکەی 4 هەزار میلی ئەمپێر بێت.

ئەو وزەیەش دەتوانرێت بۆ بارگاویکردنەوەی تەلەفۆن، کارپێکردنی ئۆتۆمبێل و تەنانەت هەندێک پێداویستیی ماڵەوەش بەکاربهێنرێت.

بابەتی پێشتر

تایوان: چین لە مانۆرەکەیدا مووشەکی بالیستیی تەقاندووە

بابەتی دواتر

حەشدی شەعبی باسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share