چێوەی هەماهەنگی عامریی ڕاسپارد دانوستاندن لەگەڵ سەدر بكات

بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە سیاسییەی عێراق تێیكەوتووە، چێوەی هەماهەنگی، هادی عامریی ڕاسپارد دانوستاندن لەگەڵ سەدر بكات.

لە پەیامێكدا هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كە یەكێكە لە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، قەیرانەكەی ئێستا تەنها بە هێوركردنەوەی گرژییەكان و دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆی بنیادنەرانەی جددی چارەسەردەكرێت.

هاوكاتی پەیامەكە و بەپێی سەرچاوەكان، چێوەی هەماهەنگی هادی عامریی ڕاسپاردووە گفتوگۆ لەگەڵ سەدر و لایەنەكاندا بكات بە مەبەستی چارەسەركردنی قەیرانەكە.

ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێن ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ عامری-دا كۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێكدا كە دوای كۆبوونەوەكە بڵاویكردەوە، جەختیكردەوە لە پێویستیی پەنابردنەبەر گفتوگۆ و دانوستاندن بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیران و بارگرژییە سیاسییەی عێراق پێیاندا گوزەردەكات.

لە پەیامەكەیدا هادی عامری باسی لەو دەستپێشخەرییەی مستەفا كازمی كرد و وتی، “پشتیوانیی ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆك وەزیران دەكەین كە داوای گفتوگۆی نیشتمانییانەی گشتگیر دەكات”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كار ڕوونكردنەوە لەسەر خەڵاتكردنی سزادراوێك دەدات كە لە زیندانەوە بڕوانامەی بەدەستهێناوە

بابەتی دواتر

ئۆپیك + بەرهەمهێنان بە بڕێكی كەم زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێنینەوە

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایدەكات، بەغداد ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەگرێتەبەر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم…
Total
0
Share