وەزارەتی كار ڕوونكردنەوە لەسەر خەڵاتكردنی سزادراوێك دەدات كە لە زیندانەوە بڕوانامەی بەدەستهێناوە

وەزارەتی كار دەڵێت، كاری ئەوان بەرامبەر سزادراوان چاكسازی و شیاندنەوەیە و دەشڵێت، جێبەجێنەكردنی سزای لەسێدارەدان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، دوێنێ لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر ڕێوڕەسمێك ڕێكخرا بۆ بەخشینی بڕوانامە بە دوو سزادراو کە بە سەرکەوتوویی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنابوو، دیارە ئێستا ڕای گشتی بۆ ئەم بابەتە بەهەڵەدا براوە.

دووپاتیشیكردەوە، وەك وەزارەت سەرجەم کارەکانمان خزمەتە بە ھەموو چین و توێژەکان، بەتایبەت لە چاکسازییەکانی سەر بە وەزارەتمان کە ناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی (چاکسازی) واتە ئەو کەسانەی هەڵە یاخود تاوانێك ئەنجام دەدەن لە کۆمەڵگەدا و دوای وەرگرتنی سزای ئەو تاوانە بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی كار ڕوونیشیكردەوە، جێبەجێنەکردنی یاسای لەسێدارەدان پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە نییە چەند ساڵێکە لە ھەرێم ڕاگیراوە.

ئاماژە بەوەشدەكات، كاری ئەوانە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان، چاکسازی لەم سزاداراوانەدا بکەن و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت وەك تاکێکی تەندروست بگەرێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگە.

وەزارەتەكە باس لەوەشدەكات بۆ هەر بابەتێك كە پەیوەندی بە سزادراوانەوە هەبووبێت هەرگیز پرسیار و بەدواداچونیان بۆ تاوان و سزاکانیان نەکردوە. دەشڵێت، “بەخشینی بڕوانامە کەمکردنەوە یان لیخۆشبوون نییە لە سزاکەی، تەنھا پاڵپشتیی مەعنەوییە بۆ سەرجەم سزادراوان”.

دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی دەرچوونیان بۆ دەرچووانی زانکۆ ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوو لە خوێندکارە (سزادراوە)كان بە پلەی نایاب و زۆر باش بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێناوە.

دواتر ئاشكرابوو ئەو خوێندكارەی پلەی نایابی بەدەستهێناوە سزای لەسێدارەدانی هەیە و یەكێك لە تۆمەتبارانی دۆسیەی كوشتنی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل كە لە 22ی تشرینی دووەمی 2016 لە هەولێر كوژرا.

پێشتر عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێكدا ڕایگەیاند، “بەڕاستی سەیرە زۆر! یەکێک لەوانەی دکتۆر هۆشیاری تیرۆر کرد، بڕیاری لە سێدارەدانی هەیە! ئاهەنگی دەرچونی بۆ ڕێکدەخەن، بەڵام ئەو چالاکوانانەی بادینان لەسەر هیچ دەستگیرکراون لە دۆخێکی مانگرتنی نەخوازراودان”.

وتیشی، “هەندێک دەڵێن: مافی مرۆڤە و با چاک ببن، بەپێی یاسا ئیعدام شمولی ھیچ بەرنامەیەکی ئیسلاحی و خوێندن ناکات و دەبێ لە بەشی حوکمی ئیعدام دابنرێت تا رۆژی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی، بەرنامەی ئیسلاحی و خوێندن بۆ ئەوانەیە بە زیندانی حوکمدراون بۆ ئەوەی کە ھاتنە دەرەوە سودی لێببینن”.

بابەتی پێشتر

كازمی دەچێتە لای سەركردە عێراقییەكان

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی عامریی ڕاسپارد دانوستاندن لەگەڵ سەدر بكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان: بکوژانی کوردانی باکوور لە رێگەی هەولێرەوە رزگاریان دەبێت و دەچنەوە بۆ تورکیا

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان لەبارەی کوژرانی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە ناو فامیلی مۆڵی دهۆک رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوو رۆژە…
Total
0
Share