ئۆپیك + بەرهەمهێنان بە بڕێكی كەم زیاددەكات

وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە هاوپەیمانی ئۆپیك پلەس ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنێكی ڕێژەیی بەرهەمهێنانی نەوت.

نوێنەرانی 13 وڵاتە ئەندامەكەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) و 10 هاوبەشەكەیان ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنان بە بڕی 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەماوەی مانگی ئەیلولی داهاتوودا.

ئەمەش بەراورد بە نزیكەی 432 هەزار و پاشان 648 هەزار بەرمیلی زیادە لە دوو مانگی ڕابردوودا، وەك ئەوەی هاوپەیمانییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد.

زیادكردنە ڕێژەییەكە سەرەڕای سەردانەكەی ئەمدواییەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دێت بۆ میرنشینی عەرەبی سعودی لە هەوڵێكدا بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی عامریی ڕاسپارد دانوستاندن لەگەڵ سەدر بكات

بابەتی دواتر

فراكسیۆنی یەكێتی بە پێنج خاڵ وەڵامی شاخەوان عەبدوڵڵا دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share