كرێكارانی خانەنشینبوو موچەیان پێدەدرێت

حكومەتی عێراق، بۆ ماوەی سێ مانگ موچە دەدات بە كرێكارانی خانەنشینبوو.

عادل ڕكابی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، فەرمانیكرد بە خەرجكردنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ هەر كرێكارێك كە خانەنشین بووبێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزیری كار كە ئەمڕۆ هەینی 5ی ئازار بڵاوكراوەتەوە، “ئەنجومەنی كارگێڕیی سندوقی بیمە و خانەنشینیی كرێكاران، لە دوا كۆبوونەوەیدا بڕیاریداوە پاداشتێك بەبڕی 100 هەزار دینار بۆ هەر كرێكارێكی خانەنشینبوو خەرج بكرێت.”

ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە كە ئەمڕۆ هەینی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، فەرمانیكردووە پارەكان بەسەر كرێكارانی خانەنشینبوودا دابەش بكرێن.

ڕوونیشیكردووەتەوە كە پاداشتەكە بۆ ماوەی سێ مانگ بەسەر ئەو كرێكارانەدا دابەش دەكرێت، تا ئەو كاتەی پرۆژەیاسای خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتیی كرێكاران پەسەند دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دانپێدانانی بە زانكۆیەكی هەرێمی كوردستاندا دەركرد

بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵای ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، بڕیاری دانپێدانان بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە…
Total
0
Share