هەنگاوێكی نوێ لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنرێت

لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی بەڕێوەبەرانی بانكەكانی رەشید و رافیدەین دەكات بۆ تاوتوێكردنی هۆكاری دواكەوتنی بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

لیژنەی دەستپاكیی ئەنجومەنی نوێنەران بە نووسراوی ژمارە (130) لە 17ی نیسان كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە، داوای میوانداریكردنی بەڕێوەبەرانی گشتیی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین دەكات.

بەپێی نووسراوەكە هۆكاری میوانداریكردنەكە بەدواداچوونی هۆكاری دواكەوتنی پرۆسەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە.

لیژنەكە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 22ی نیسانی بۆ میوانداریكردنەكە دیاریكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: کاتێک کەسێک بەرپرسیارێتی وەردەگرێت دەبێت ئامادەبێت تۆمەتیشی بۆ دروستبکرێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئەو پڕوپاگەندە و دەنگۆیانەی لەسەرمان دروستکرابوون سەرجەمیان دووربوون لە ڕاستییەوە. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share