بەریتانیا و فەڕەنسا ڕێككەوتنێك بۆ ڕێگری لە پەڕینەوەی كۆچبەران واژوودەكەن

وەزیرێكی ئەڵمانی: حكومەتی داهاتوو سیاسەتێكی كراوەتری كۆچ پەیڕەودەكات

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی و فەڕەنسا ڕێككەوتنێكی نوێیان واژووكردووە بۆ سنووردانان بۆ پەڕینەوەی كۆچبەران لە دەریای مانش.

وەزارەتەكە ڕۆژی شەممە 28ی تشرینی دووەم لە بەیاننامەیەكدا ڕوونیكردەوە، بەپێی ڕێككەوتنەكە ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی ئێشكگری لە كەناراوەكانی فەڕەنسا دەكەن لە یەكی كانونی یەكەمی داهاتووەوە دەكرێتە دوو هێندە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هەنگاوە ئاسانكاری بۆ مەفرەزەكانی پۆلیس دەكات بەدرێژایی 150 كیلۆمەتری كەناراوەكان كە لەلایەن قاچاخچییەكانەوە بۆ گواستنەوەی كۆچبەران بەكاردەهێنرێت چاودێرییەكانیان چڕتر بكەنەوە.

بەپێی بەیاننامەكە بریتی باتیل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جەختیانكردووەتەوە لەسەر ئەوەی پێویستە “نەهێڵدرێت بەردەوامی بەو ڕێگایە بدرێت”.

وەزیرەكەی بەریتانیا ئەوەشی وتووە كە سیستمێكی پەناخوازی نوێی یەكلاكەرەوە و دادپەروەر دەهێننەدی، بۆ ئەوەش ساڵی داهاتوو پرۆژەیاسایەكی نوێ پێشكەشدەكات.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن

بابەتی پێشتر

پاریس سانت جێرمان 2-2 بۆردۆ

بابەتی دواتر

یونامی سەرکۆنەی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share